‌کاردانەوەى ئەلۆنسۆ پاش شکستەکەیان بەرانبەر ئەتلەنتا

وێستگە سپۆرت-

ئەلۆنسۆ دوپاتیکردەوە، ئەتڵانتا شایستەی بردنەوە بووە و دەبێت ئەو ڕاستیە قبوڵ بکەین .

دوای شکستەکەیان بەرامبەر ئەتڵانتا، چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری بایەر لیڤەرکوزن وتی: ئەتڵانتا تیپێکی زۆر بوێرە، ئەوان فشاریان خستە سەر ئێمە، بە هەمان شێوە ئێمەش دەرفەتی ئەوەمان هەبوو بەڵام بەرگرییەکی زۆرباشیان دەکرد، لە دواى گۆڵى یەکەمى ئەتلەنتا نەمانتوانى چارەسەر بدۆزینەوە

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان تیپێک نین تەنیا لەگەڵ لیڤەرکوزن ئەو کارەیان کردبێت بەڵکو ساڵانێکی زۆرە ئاستیان زۆر باشە، هەرچەندە خۆشیان لە دۆخێکی ئاساییەوە خۆیان خستووەتە دۆخێکی باشتر بەڵام نەیانتوانی بردنەوە بەدەستبهێنن.

دەشڵێت: ئەوەی لەم وەرزە بەدەستمانهێناوە لە چاوەڕوانییەکان زیاتربوون و بە هەوڵی یاریزانەکان گەیشتووین بەو ئاستە، ئەوەش تۆپی پێیە و یانەی بەرامبەر شایستەی سەرکەوتن بوو.

روونیشیکردەوە، ساڵی یەکەمی وەک راهێنەر زۆر باش بووە، بەو پێیەی خولی ئەڵمانیایان بردەوە و لە پلەی دووەمی یۆرۆپا لیگدان و ئێستاش دەبێت بیر لە یاری کۆتایی جامی ئەڵمانیا بکەنەوە.


AM:09:20:23/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌