‌ڕاهێنەرێكی ئیتاڵی چاوەڕواننەكراو بۆ شوێنەكەی پۆچیتینۆ پاڵێوراوە

وێستگە سپۆرت-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی بەریتانیا ئاشکرایانکردووە، یانەی چێڵسی جێگرەوەیەکی ئیتاڵی بۆ ماوریسیۆ پۆچێتینۆ دەستنیشانکردووە

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی دووپاتی کردەوە کە ئینزۆ مارێسکا ڕاهێنەری ئیتاڵی بووەتە دیارترین پاڵێوراو بۆ جێگرتنەوەی ماوریسیۆ پۆچیتینۆ لە یانەی چێڵسی، ئەمەش دوای درەوشاوەیی لەگەڵ یانەی لیستەر سیتی.

راهێنەرە تەمەن 44 ساڵەکە لیستەر سیتی گەڕاندەوە بۆ خولی ئینگلیزی دوای ئەوەی توانی لە کۆی 46 یاری 31 یاری لە پاڵەوانێتی چامپیۆنشیب بباتەوە.

لیستەر سیتی دەگەڕێتەوە خولی ئینگلیزی، ئەگەر مارێسکا بیەوێت بڕوات، ئەوا دەبێت یانە ئینگلیزییەکە بڕی 8.5 ملیۆن پاوەند وەربگرێت، کە بەهای بڕگەی ئازادکردنی  راهێنەرەكەیە


PM:07:37:22/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌