‌مۆدریج پەیامێکى کاریگەر پێشکەشى کروس دەکات

وێستگە سپۆرت-

لوکا مۆدریجى کرواتى و ئەستێرەى یانەى ڕیاڵ مەدرید پەیامێکى کاریگەر بۆ تۆنى کروسى هاوڕێی دەنێرێت

مۆدریچ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نووسیویەتی: بۆ من قورسە ئەم قسانە بنووسم جیهانی تۆپی پێ بەهۆی رۆشتنى  یاریزانێکی مێژووییەوە دڵتەنگە، دان بەوەدا دەنێم کە منیش زۆر دڵتەنگم هاوڕێکەم

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڕاستی چێژم لە یاریکردن لە تەنیشتت وەرگرت، شانازییەکی ڕاستەقینە بوو کە بەشداریم لە هێڵی ناوەڕاستی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ ئێوەدا کرد، هەرگیز تۆنى کروستێکى تر دوبارە نابێتەوە

یاریزانە کرواتییەکە لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەرگیز شەوانی لەبیرنەکراوی ئەوروپی، نازناوەکان، سیحری بێرنابیۆ نابێت لە یاد بکرێت لەگەڵ تۆ .

لە کۆتایشدا دەڵێت:  تۆ هەموو شتێکت بەدەستهێنا بەڵام هێشتا یەک نازناو ماوە، پێکەوە بۆ بەدەستهێنانی پانزەیەمین چامپیۆنسلیگ، بیرت دەکەم هاوڕێکەم.


AM:10:37:22/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌