دی زێربی: هیوادارم لە ئینگلتەرا بمێنمەوە
وێستگە سپۆرت-
ڕۆبێرتۆ دی زێربی ئیتاڵی و ڕاهێنەری پێشووی برایتۆن رەتیدەكاتەوە لەگەڵ هیچ یانەیەك ڕێكەوت بێت
لە لێدوانێكیدا بۆ پێگەی بی بی سی بەڕیتانی دی زێربی ئاشكرای كرد : كە هیچ یانەیەك گرێبەستی پێشكەش نەكردووە و هیوادارە لە خولی ئینگلیزی بمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا هیچ شتێک نییە هیوادارم جارێکی دیکە لە خولی ئینگلیزی کاربکەمەوە نازانم لە کوێ و کەی، بەڵام ئەوە شەرەفێک بوو بۆ من کە لە خولی نایابی ئینگلیزیدا کاربکەم.
دی زێربی وتیشی: برایتۆن دەرفەتێکی باوەڕپێنەکراوی پێبەخشیم، ئەوان دەرفەتیان پێدام کەسانی گەورە بناسم و یاری بکەم و لە خولی ئینگلیزی کاربکەم، هەروەها لە خولی ئەوروپاش یاری بکەم.
لە کۆتاییدا دەڵێت: دەرفەتیان پێدام ئەم یانەیە و ئەم شارە و ئەم هاندەرانە بناسم، هەر بۆیەش ناتوانم لەبیری بکەم.
PM:09:28:21/05/2024
ئهم بابهته 608
جار خوێنراوهتهوه