‌یانەیەکى ئینگلیزى ڕکابەرى بایرن میونخ دەکات بۆ گواستنەوەى ئاراوخۆ

وێستگە سپۆرت-

یانەى ئەستۆن ڤێلاى ئینگلیزى ڕکابەرى یانەى بایرن میونخ دەکات بۆ گواستنەوەى رۆناڵدۆ ئاراوخۆى ئۆرۆگواى و بەرگریکارى یانەى بەرشەلۆنە.

ئەو یاریزانە ئۆرۆگواییە تا مانگی حوزەیرانی 2026 گرێبەستی کارای لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە هەیە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی، ئونای ئیمری ڕاهێنەری یانەی ئەستۆن ڤێلا و مۆنچی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە لە یارییەکەی مانگی نیسانی ڕابردووی بەرشەلۆنە و ڤالێنسیا لە خولی ئیسپانی ئامادەبوون.

ڕوونیشیکردەوە، ئەو دووانە  بەشێوەیەکی نافەرمی لەگەڵ بەرپرسانی بەرشەلۆنە لە ناوچەی وەرزشی قسەیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، باس لە ناوی تایبەت کراوە، بەڵام یاریزانێک زۆرترین سەرنجی لەسەر بووە، ئەویش ڕۆناڵد ئاراوخۆیە.

ئەستۆن ڤێلا دەیەوێت بەر لە وەرزی داهاتوو هێڵی بەرگری تیپەکە بەهێزتر بکات، یانەکەش ئارەزووی گواستنەوەى ئاراوخۆ دەکات

ئەو دووپاتیکردەوە کە ئیمری و مۆنچی بارسێلۆنایان لە ئارەزووی خۆیان بۆ بەشداریکردنی ئاراوخۆ ئاگادارکردۆتەوە، هەروەها ئاماژەیان بە خواستی خۆیان کردووە کە ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بکەن .

سەرەڕای ئەو قسە و باسانەی کە لەسەر داهاتووی ئاراوخۆ هاتبوونە ئاراوە، بەڵام خودی یاریزانەکە هیچ لێدوانێکی سەبارەت بە ئەگەری ڕۆیشتنی  نەداوە.

لە کۆتاییشدا سەرچاوەکە دووپاتی کردۆتەوە دەبێت ئەستۆن ڤێلا ڕکابەرێکى توندى بایرن میونخ بکات بۆ گواستنەوەى ئەو بەرگریکارە ، جگە لەوەش بەرشەلۆنە داوای بڕە پارەیەکى زۆر دەکات ئەمەش ڕەنگە لە تواناى یانە ئینگلیزییەکەدا نەبێت .


AM:09:56:21/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌