‌ناچۆ داهاتووی خۆی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید یەكلایی كردەوە

وێستگە سپۆرت-

ناچۆ فێرناندزی بەرگریكاری یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی شاهانە نوێ ناكاتەوە.

گرێبەستی ناچۆی کاپتنی یانەی ڕیال مەدرید لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە کۆتایی وەرزی ئێستادا، هاوینی ٢٠٢٤ کۆتایی دێت.

ڕۆژنامەی ڕیلیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ناچۆ پلانی نییە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید درێژبکاتەوە لەماوەی ئێستای ئەم وەرزەدا.

ڕۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوانەی نزیکن لە ناچۆ بە یانەی ڕیال مەدریدیان ڕاگەیاندووە، ئەو یاریزانە بڕیارەکەی بۆ جێهێشتنی یانەی شاهانە ناگۆڕێت.

بەپێی ئەوەی لە ڕۆژنامەی ئیسپانیادا بڵاوکراوەتەوە، خێزانی یاریزانەکە دەستیانکردووە بە گەڕان بەدوای تیپێکدا بۆی لە خولی تۆپی پێی ئەمریکا، لەم قۆناغەی ئێستادا.


PM:07:05:15/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌