‌ڤیدیۆ.. لیڤەرپوڵ لە تۆتنهامى بردەوە

وێستگە سپۆرت-

لە پریمەرلیگ لیڤەرپول بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکستی بە تۆتنهام هێنا.

لە یارییەکانی هەفتەی 36ی پریمەرلیگ، لیڤەرپول لە نێو یاریگای خۆیدا میوانداری تۆتنهامی کرد.

لە تایمی یەکەم کوڕانی کلۆپ بە تەواوی زاڵبوون بەسەر یارییەکەدا چەندان تۆپیان ئاراستەی گۆڵەکەی سپێرز کرد، لە خولەکی 16 محەمەد سەڵاح بە لێدانێکی سەر گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، هێرشەکانی ریدز پاش ئەو گۆڵەش بەردەوام بوو تا لە خولەکی 45ی ئەو تایمە رۆبێرتسۆن گۆڵی دووەمیشی بۆ تۆمارکردن.

لە تایمی دووەم دووبارە یاریزانانی لیڤەرپول سەرەتاییەکی باشیان هەبوو، لە خولەکی 50 گاکپۆ گۆڵی سێیەمی بۆ تۆمارکردن، نۆ خولەک دواتر و لە خولەکی 59 ئیلیۆت توانی گۆڵێ چوارەمی کوڕانی کلۆپ تۆماربکات.

هەرچەندە پاش ئەوە تۆتنهام گەڕایەوە نێو کەشی یارییەکە و لە خولەکەکانی 73 و 77 دوو گۆڵیان تۆمارکرد بەڵام ئەمە نەبووە چارەسەر بۆ برینەکەیان و تا کۆتایی یارییەکە هیچ گۆڵێکر تر نەبینرا.

بەم ئەنجامەش لیڤەرپول خاڵەکانی بوون بە 78 لە پلەی سێیەم، تۆتنهامیش خاڵەکانی لە 60 خاڵ مایەوە و لە پلەی پێنجەم دێت.


PM:11:56:05/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌