‌سێلڤا قوربانى دەدات لە پێناو چوونى بۆ بەرشەلۆنە

وێستگە سپۆرت-

بێرناردۆ سێلڤا ئامادەیە قوربانى بدات لە پێناو پەیوەندیکردن بە یانەى بەرشەلۆنەوە. 

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ئەو یاریزانە ئامادەیە قوربانی بدات بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بکات، بە کەمکردنەوەی مووچەی ساڵانەی، ئەمەش دەبێتە هۆی ئاسانکاری بۆ پرۆسەی گرێبەستکردن لەگەڵیدا.

لای خۆیەوە بارسێلۆنا پێشوازی لە بیرۆکەی ڕاسپاردنی بێرناردۆ دەکات کە پێشتر هەوڵی گواستنەوەی داوە و سەرکەوتوو نەبووە، هەروەها بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی بە پێدانی مەرجی ئازادکردن کە بەهاکەی 58 ملیۆن یۆرۆیە بیگوازێتەوە

ڕۆژنامەکەى نزیک لە بارسا ڕوونی کردەوە کە یانە کەتەلۆنییەکە گرێبەستکردن لەگەڵ بێرناردۆ سیلڤا بە گرێبەستێکی  گەورە بۆ ماوەی داهاتوو دەزانێت.


AM:10:33:24/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌