‌ڤینسیۆس گاڵتە بە یاریزانێکى بەرشەلۆنە دەکات

وێستگە سپۆرت-

ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی، ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید، دوای سەرکەوتنه‌كه‌یان  به‌رانبه‌ر به‌رشه‌لۆنه‌ گاڵتەی بە یەکێک لە یاریزانەکانی ئه‌و یانه‌یه‌ ده‌كات.

ڕیال مەدرید لە گەڕی 32ی لالیگا لە یاریگای بێرنابیۆ بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بەرشەلۆنەی ڕکابەرەکەی بردەوە.


هاندەرێکی یانەی ڕیال مەدرید کۆمەڵێک وێنەی فێرمین لۆپێزی یاریزانی بەرشەلۆنەی بڵاوکردەوە کە ئاهەنگی گۆڵی دووەمی بەرامبەر مێرێنگێ دەگێڕێت، بە شێوازی جود بێلینگهام و لە کۆمێنتێکدا دەڵێت، "ئەو پێیوابوو جود بێلینگهامە”.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"، له‌ وەڵامەکەی ڤینیسیۆسەوە هاتووە، کە بە ئیمۆجییەکی پێکەنینەوە کۆمێنتی کردووە و ئاماژەی بە گاڵتەکردن بە لۆپێزی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە کردووه‌.


AM:10:35:22/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌