‌ئاراوخۆ قسە ڕاستەکەى کرد دواى یارییەکە

وێستگە سپۆرت-

ڕۆناڵد ئاراوخۆ یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە نائومێدی خۆی دەربڕی دوای ئەوەی لە یارییەکەی دوێنێ بەرامبەر ڕیال مەدرید لە خولی ئیسپانیا تووشی دۆڕانێکی کوشندە بوو.

ئاراوخۆ لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: "بەهۆی شکستەکەوە دڵتەنگین، هەفتەیەکی ئاڵۆز بوو، ڕکابەریمان بەفیڕۆدا بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئیسپانی".

ئاماژەی بەوەشکرد، حەزم لە قسەکردن نییە لەسەر ناوبژیوانی، دەبێت گۆڵی یەمال ببینین، تەکنەلۆژیا دەبێت باشتر حوکم بدات، پێم وابوو تۆپەکەی چووە ناو گۆڵەوە.

جەختیشی لەوە کردەوە: بەڵام ئەوان بیانوو نین، ئێمە لە وردەکارییەکان شکستمان هێنا، نەک تەنها لەم یارییەدا، بەڵکو لە ڕکابەرییەکانیشدا، دەبێت بەردەوام بین.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دیارە زۆر دڵتەنگم، بەڵام لە ڕووی دەروونییەوە زۆر بەهێزم و هەوڵدەدەم هەموو جارێک لە یاریگادا ئەوە نیشان بدەم.


AM:09:18:22/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌