ڤیدیۆ.. مانچستەر یونایتد بە زەحمەت لە کۆڤینترى سیتى بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى مانچستەر یونایتد بە زەحمەت و بە لێدانى یەکلاییکەرەوە لە یانەى کۆڤینترى سیتى بردەوە و گەیشتە یارى کۆتایی جامى یەکێتى ئینگلتەرا
لە یارییەکانى نیوەى کۆتایی جامى یەکێتى ئینگلتەرا یانەى مان یونایتد ڕووبەڕووی کۆڤینترى سیتى بوەوە ، یارییەکە 3-3 لە سودى یونایت کۆتاییهات.
سێ گۆڵەکەى مان یونایتد ماکتومیناى و هارى ماگوایەر و برۆنۆ فێرناندز تۆماریان کرد و سێ گۆڵەکەى کۆڤینترى سیتیش سمینز و ئەوهێر و حاجى رایت بە لێدانى سزا تۆماریان کرد.
دواتر لە لێدانە یەکلاییکەرەوەکاندا مان یونایتد 4-2 بردنەوەى تۆمار کرد
بەو بردنەوەیە مان یونایتد گەیشتە یارى کۆتایی و لەو قۆناغەشدا ڕووبەڕووی مان ستى دەبێتەوە
PM:08:39:21/04/2024
ئهم بابهته 532
جار خوێنراوهتهوه