ڤیدیۆ.. پاریس سانجێرمان لە بەرشەلۆنەى بردەوە و گەیشتە نیوەى کۆتایی
وێستگە سپۆرت-
یانەى پاریس سانجێرمان ڕیمۆنتاداى بەسەر یانەى بەرشەلۆنە کرد و 4-1 لێی بردەوە و خۆى گەیاندە نیوەى کۆتایی جامەکە.
لە یارییەکانى گەڕانەوەى قۆناغى چارەکى کۆتایی چامپیۆنسلیگ یانەى بەرشەلۆنە میواندارى پاریس سانجێرمانى کرد ، یارى چوون 3-2 لە سودى بەرشەلۆنە کۆتاییهاتبوو ،لەم یارییەدا یانە فەڕەنسییەکە 4-1 بردنەوەى تۆمار کرد و گەیشتە نیوەى کۆتایی .
چوار گۆڵەکەى پاریس عوسمان دیمبیلى و ڤیتینیا و مباپێ دوو گۆڵ لە خولەکەکانى 40 و 54 و 61 و 89 تۆماریان کرد تاکە گۆڵەکەى بەرشەلۆنە رافینیا لە خولەکى 12 تۆمارى کرد .
جێگەى ئاماژەیە لە خولەکى 29 ئاراوخۆ کرایە دەرەوە.
بەو شێوەیە پاریس گەیشتە قۆناغى نیوەى کۆتای و بەرشەلۆنەش ماڵئاوایی کرد.
PM:11:58:16/04/2024
ئهم بابهته 472
جار خوێنراوهتهوه