‌به‌رشه‌لۆنه‌ گرێبه‌ستی یانه‌یه‌كى بۆ ده‌ستبه‌رداربون له‌ ئه‌ستێره‌یه‌كى ڕه‌تكردۆته‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ى بەرشەلۆنە ئۆفەری یانەیەکی ئینگلیزی ڕەتکردووەتەوە بۆ بەدەستهێنانی تواناكانى یەکێک لە یاریزانەکانی، لەبەرامبەر بڕە پارەیەک نزیکبووەتەوە لە 50 ملیۆن یۆرۆ.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی، بارسێلۆنا ئۆفەرێکی لە یانەیەکی ئینگلیزی وەرگرتووە بۆ بەدەستهێنانی تواناكانى  ڕافینیا.

ئەو یاریزانە بەڕازیلییە لە هاوینی 2022 لە یانەی لیدز یونایتدەوە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کرد بە بڕی 57 ملیۆن پاوه‌ند.

ڕوونیشیکردەوە، یانەیەکی ئینگلیزی ئۆفەرێکی پێشکەش بە بەرشەلۆنە کردووە، بەمەبەستی بەشداریکردنی ڕافینیا، بە بڕی 48.7 ملیۆن یۆرۆ، واتە 51.2 ملیۆن پاوەند.

ڕاپۆرتەکان باس لەوە کرا کە بەرشەلۆنە پێشنیاری یانە ئینگلیزییەکەی ڕەتکردەوە، بەبێ ئەوەی ناوى ئەو یانە ئینگلیزییە ئاشکرا بکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرشەلۆنە دڵخۆشە بە ئاستی ڕافینیا لەم وەرزەدا، ئەمەش وایکردووە ئیدارەی یانەکەی ئەو ئۆفەرە ڕەتبکاتەوە.


AM:10:58:16/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌