‌پۆچیتینۆ له‌ باره‌ى لێدانه‌ سزاكه‌وه‌ هاته‌ ده‌نگ

وێستگە سپۆرت-

پۆچینیتۆ دڵته‌نگه‌ به‌ هه‌ڵوێستى یاریزانه‌كانى له‌ كاتى لێدانه‌ سزاكه‌ و ده‌ڵێت نابێت دووباره‌ ببێته‌وه‌

پۆچیتینۆ دواى یارییه‌كه‌ وتى یاریزانەکان هەڵە بوون لە شێوازی مامەڵە کردن لەسەر جێبەجێکردنی لێدانی سزا و دڵتەنگ بووە بەو شێوەیە بینیویانە، دوای یاریەکە ئاگاداری کردوونەتەوە کە دوایین جار بێت بەو شێوازە هەڵسوکەوت بکەن.

رونیشیکردەوە، بە دڵنیاییەوە پالمێر کەسی یەکەمی جێبەجێکردنی لێدانی سزایە بەڵام ئەگەر لە یاریەکدا خۆی ویستی ئەو دەرفەتە بداتە هاوڕێیەکی تر ئەوا کێشە نابێت و رێزی بڕیارەکەی دەگرن.


AM:10:45:16/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌