ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه كێبڕكێ گواستنه‌وه‌ى یاریزانێك ده‌كه‌ن
وێستگە سپۆرت-
یانه‌كانى به‌رشه‌لۆنه و ڕیاڵ مه‌درید كێبڕكێی گواستنه‌وه‌ى به‌رگریكارێك ده‌كه‌ن
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە ماڵپەڕی فوتبۆڵ ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە، یانەی ڕیاڵ و بەرشەلۆنە بەنیازن ئۆفەرێک بۆ گواستنەوەی موریلۆی بەرگریکاری بەڕازیلی پێشکەش بکەن، کە لەگەڵ یانەی نۆتینگام فۆڕێستی ئینگلیزی بە درەوشاوەیی دەدرەوشێتەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەو دوو جەمسەرەی لالیگا بەتەنها نابن لە کێبڕکێی گواستنەوەی موریلۆ، کە سەرنجی چەند یانەی ئینگلتەراى له‌سه‌ره
نرخى ئه‌و یاریزانه له ئێستادا به 20 ملیۆن یۆرۆ مه‌زنده ده‌كرێت
موریلۆ تەمەنی 21 ساڵە و لە ناوەندى هێڵی بەرگریدا باشە، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی نۆتینگام لە مانگی حوزەیرانی 2028 کۆتایی دێت.
موریلۆ لە مانگی ئابی ٢٠٢٣ پەیوەندی بە نۆتینگهامه‌وه کردووە، لە یانەی کۆرینتیانی بەڕازیلییەوە هاتووە، لەو کاتەوە تا ئێستا ٣١ یاری ئەنجامداوە.
AM:09:23:15/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 716
جار خوێنراوهتهوه