‌ڤیدیۆ.. ئارسیناڵ بە ئەستۆن ڤێلا دۆڕا

وێستگە سپۆرت-

یانەى ئارسیناڵ 2-0 بە یانەى ئەستۆن ڤێلا دۆڕا و سێ خاڵى گرنگى لە دەست دا

لە یارییەکانى هەفتەى 33ى خولى ئینگلیزى ئارسیناڵ میواندارى ئەستۆن ڤێلاى کرد ، یارییەکە 2-0 لە سودى ئەستۆن ڤێلا کۆتاییات.

دوو گۆڵەکەى ئەستۆن ڤێلا لیۆن بایلى و ئۆلى واتکینز تۆماریان کرد.

بەو بردنەوەیە خاڵەکانى ئەستۆن ڤێلا بووە 63 خاڵ و لە پلەى چوارەمدایە ، ئارسینالیش بە 71 خاڵ لە پلەى دووەمدایە.


PM:08:49:14/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌