‌ڤیدیۆ.. مباپێ پاریس سانجێرمانی گەیاندە یاری كۆتایی جام

وێستگە سپۆرت-

یانەی پاریس سانجێرمان بە گۆڵێكی مباپێ لە رینی بردەوە و گەیشتە یاری كۆتایی جامی فەرەنسا.

لە نیوەی كۆتایی جامەكە یانەی پاریس سانجێرمان میوانداری ڕینی كرد ، یارییەكە 1-0 لە سودی پاریس كۆتاییهات.

تاكە گۆڵەكەی پاریس كیلیان مباپێ لە خولەكی 40 تۆماری كرد.

بەو شێوەیە پاریس گەیشتە یاری كۆتایی و تێیدا ڕووبەڕووی لیۆن دەبێتەوە


AM:12:35:04/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌