به‌رشه‌لۆنه ڕكابه‌رى لیڤه‌رپوڵ ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ى ڕاهێنه‌رێك
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه كێبڕكێی لیڤه‌رپوڵ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ڕۆبین ئهمۆریمى ڕاهێنه‌رى سپۆرتینگ لیشبونه بكاته ڕاهێنه‌رى یانه‌كه‌ى.
چاڤی هێرناندێز، لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوودا ڕایگەیاند، بەنیازە هەر لەگەڵ کۆتایی هاتنی وەرزی ئێستا، 2023/24، بەرشەلۆنە بەجێبهێڵێت.
ڕۆژنامەی ئیندیپێندنتی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، لە ئێستادا بارسێلۆنا سەرنجی لەسەر ڕوبێن ئەمۆریمی ڕاهێنەری یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنەیە، کە یانه‌ى لیڤه‌رپوڵیش ده‌یانه‌وێت بیكه‌نه جێگره‌وه‌ى كلوپ
ڕوونیشیکردەوە، بەرشەلۆنە گرنگییەکی بەهێزی بۆ ئامۆریم داوه هەر لەسەرەتاوە، چونکە یانەکە هەستی بەوە کردبوو کە ئەو ڕاهێنەرە له هه‌موو ڕاهێنهرهكانى تر گونجاوتره.
لەگەڵ ئەوەشدا بڕگەی بەرزی ئازادکردنی ئەمۆریم لەگەڵ سپۆرتینگ لیشبۆن دەتوانێت هەڕەشە لە گواستنەوەی بۆ به‌رشه‌لۆنه بکات کە نزیکەی ١٣ ملیۆن یۆرۆیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەرکی بەرشەلۆنە بە هیچ شێوەیەک ئاسان نابێت، بەتایبەتی کە لیڤەرپوول سەرنجی خۆی خستۆتە سەر ئەمۆریم دوای شکستی گرێبەستەکەی خابی ئەلۆنسۆ.
AM:10:23:03/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 808
جار خوێنراوهتهوه