‌ڤیدیۆ.. ئینتەرمیلان لە ئیمپۆلى بردەوە و بە تەواوى لە نازناوەکە نزیک بوەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى ئینتەرمیلان ٢-٠ لە یانەى ئیمپۆلى بردەوە و لە نازناوى سیریا ئەى نزیک بوەوە.

لە یارییەکانى هەفتەى ٣٠ى خولى ئیتاڵى یانەى ئینتەرمیلان لە یاریگاى خۆى میواندارى ئیمپۆلى کرد ، یارییەکە ٢-٠ لە سودى ئینتەرمیلان کۆتاییهات.
دوو گۆڵەکەى ئینتەرمیلان  دیمارکۆ و ئەلێکسس سانچێز تۆماریان کرد.

بەو بردنەوەیە خاڵەکانى ئینتەرمیلان بووە ٧٩ خاڵ وبە جیاوازى ١٤ خاڵ لە پێش نزیکترین ڕکابەریەوەیەتى کە میلانە.


AM:12:33:02/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌