‌له‌ باره‌ى هاتنى ماپێیه‌وه‌ ڕۆدریگۆ قسه‌ى كرد

وێستگە سپۆرت-

ڕۆدریگۆ گۆسی بەڕازیلی، ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، دووپاتی کردەوە کە یانەکەی نزیکە لە تەواوکردنی گرێبەستی کیلیان مباپێ

کیلیان مباپێ ڕۆشتنی خۆی لە پاریس سانجێرمان ڕاگەیاند، دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی لە هاویندا.

ڕیال مەدرید یەکەم و دیارترین کاندیدە بۆ بەدەستهێنانی  کیلیان مباپێی


ڕۆدریگۆ قسەی کردووە، بەپێی ڕۆژنامەی "مارکا”ی ئیسپانی، دوای کۆتایی هاتنی یاریی نێوان ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیک بلباو لە خولی ئیسپانیا و وتی، "مباپێ لە کوێ یاری دەکات؟” ئەو ئەوەندە نزیکە لە گەیشتن بە ئێرە وەک ڕۆژنامەنووسان دەڵێن. - متمانەم بە ئێوە هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر مباپێ بێت ئەوە کێشە بۆ من دەبێت؟ "ئەوە کێشەیەکی دڵخۆشکەر دەبێت بۆ ڕاهێنەر، من تەنها سەرنجم لەسەر ڕیاڵ مەدریده‌".

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنها بیر لەوە دەکەینەوە کە وەرزەکە بە باشی کۆتایی پێبهێنین و زۆرترین نازناو بەدەستبهێنین.


AM:11:18:01/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌