‌به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌ستبه‌ردارى ڕافینیا نابێت

وێستگە سپۆرت-

بەرشەلۆنە نایەوێت دەستبەرادی رافینها ببێت و یاریزانەکەش نیازی جێهێشتنی یانەکەی نییە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، ڕافینها هیچ نیازێکی نییە لەم هاوینەدا بەرشەلۆنە جێبهێڵێت.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، یانەکەتەلۆنییەکە نایەوێت دەستبەرداری هێرشبەرە بەرازیلیەکە ببێت، ئەوەش دەبێتە هۆی نائومێدکردنی یانەکانی پریمەرلیگ و سعودیە کە ئارەزووی زۆریان بۆ گرێبەستکردن لەگەڵیدا نیشانداوە.

رافینها تەمەنی 27 ساڵە و لەم وەرزەدا توانیویەتی شەش گۆڵ و 10 ئەسیست تۆمار بکات بە بەشداریکردن لە 10 یاریدا، بەهۆی ئاستی یاریزانەکەش بەهای بازاڕی 50 ملیۆن یۆرۆیە و گرێبەستی لەگەڵ بەرشەلۆنە تا هاوینی 2027 بەردەوامە.


AM:11:13:01/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌