ڤیدیۆ.. بە سەرکردایەتى ڕۆدریگۆ ریاڵ مەدرید لە بیلباوى بردەوە
وێستگە سپۆرت-
بە سەرکردایەتى رۆدریگۆ وبە دوو گۆڵى بێ وەڵام ریاڵ مەدرید لە ئەتلەتیک بیلباوى بردەوە.
لە یارییەکانى هەفتەى 30ى خولى ئیسپانى یانەى ریاڵ مەدرید میواندارى بیلباوى کرد ، یارییەکە 2-0 لە سودى یانەى شاهانە کۆتاییهات.
دوو گۆڵەکەى ریاڵ مەدرید رۆدریگۆ لە خولەکەکانى هەشت و 73 تۆماریان کرد.
بەو بردنەوەیە خاڵەکانى ریاڵ مەدرید بووە 75 خاڵ و لە پێشەنگى ڕیزبەندى دایە
PM:11:52:31/03/2024
ئهم بابهته 1672
جار خوێنراوهتهوه