ڤیدیۆ.. لیڤەرپوڵ لە برایتۆنى بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى لیڤەرپوڵ 2-1 شکستى بە یانەى برایتۆن هێنا.
لە یارییەکانى هەفتەى 30ى خولى ئینگلیزى یانەى لیڤەرپوڵ لە یاریگاى ئانفێڵد میواندارى یانەى برایتۆنى کرد ، یارییەکە 2-1 لە سودى لیڤەرپوڵ کۆتاییهات
دوو گۆڵەکەى لیڤەرپوڵ لویس دیاز و محەمەد سەڵاح تۆماریان کرد و تاکە گۆڵەکەى برایتۆنیش وێڵباک تۆمارى کرد.
بەو بردنەوەیە خاڵەکانى لیڤەرپوڵ بووە 67 خاڵ و بە کاتى چووە پلەى یەکەم.
PM:05:54:31/03/2024
ئهم بابهته 476
جار خوێنراوهتهوه