‌ڤیدیۆ.. لە دوا خولەک مان یونایتد دوو خاڵى گرنگى لە دەست دا

وێستگە سپۆرت-

یانەى مانچستەر یونایتد لە دوا خولەک گۆڵى یەکسانى لەسەر تۆمار کرایەوە و دوو خاڵى گرنگى لە دەستدا.

لە یارییەکانى هەفتەى 30ى خولى ئینگلیزى یانەى مان یونایتد بووە میوانى برێنتفۆرد ، لە خولەکى96 ماسۆن ماونت گۆڵێکى بۆ مان یونایتد تۆمار کرد ، بەڵام لە خولەکى 99 کریستۆڤەرئێر گۆڵى یەکسانى تۆمار کردەوە و یارییەکەش بە یەکسانى کۆتاییهات.

بەو ئەنجامە خاڵەکانى مان یونایتد بووە 48 خاڵ و لە پلەى پێنجەمدایە.


AM:01:27:31/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 536 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌