‌هەواڵێكی خۆش لە مەشق و ڕاهێنانەكانەوە بۆ چاڤی

وێستگە سپۆرت-

چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە لە مەشق و ڕاهێنان مژدەیەکی خۆشی پێگەیشت پێش یارییەکەی لاس پاڵماس 

پێدری یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی لەسەر چیمەن گەڕایەوە بۆ مەشق و ڕاهێنانەکان، بەڵام لەگەڵ هاوڕێکانی نەبوو، ئەمەش ئاماژەیە بۆ  نزیکونەوەی  بۆ یارییەکان، بەپێی ڕۆژنامەی "مارکا”ی ئیسپانی.

بەرامبەر لاس پاڵماس، پێدری ئامادە نابێت، بەڵام ڕەنگە لە قۆناغی داهاتووی پاڵەوانێتی خولی ئیسپانیا شانبەشانی فرێنکی دی یۆنگ و خاڤی و ئەلیخاندرۆ باڵدێ دەربکەوێت.


PM:08:08:28/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌