وادهى ڕۆشتنى گواردیۆلا له مان سیتى ئاشكرا بوو
وێستگە سپۆرت-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان وادەی ڕۆیشتنی پیپ گواردیۆلای ئیسپانی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە یانەی سیتیزن ئاشکرا دەکەن.
ڕاهێنەرە تەمەن 53 ساڵەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ مان سیتی تا مانگی حوزەیرانی 2025 هەیە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فوتبۆڵ ئینسایدەر، گواردیۆلا مان سیتی جێدەهێڵێت، ئەمەش دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتیزنز.
سایتەکە بەردەوام بوو کە ڕاهێنەری ئیسپانی دوای ڕۆشتنی لە سیتیزن ماوەیهك پشوو دهدات
لەگەڵ مان سیتی گواردیۆلا 5 جار نازناوی پریمەرلیگی ئینگلیزی و دوو جار جامی یەکێتی ئینگلتەرا و 4 جار جامی کاراباو و جارێکیش چامپیۆنزلیگی بردەوە.
ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە لە هاوینی 2016 ڕاهێنەری یانەی مان سیتی گرتە ئەستۆ، دوای ڕۆیشتنی لە بایرن میونشن.
AM:10:43:28/03/2024
ئهم بابهته 436
جار خوێنراوهتهوه