دیشامپ له بارهى فیكهى هاندهران بۆ مباپێ هاته دهنگ
وێستگە سپۆرت-
دیدیە دیشامپ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا، لێدوانێکی لەسەر کیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەکە لە یارییەکەی دوێنێی بەرامبەر چیلی كه وتافى ناشرین و فیكهى بۆ لێدرا .
کیلیان مباپێ لەلایەن هاندەرانی مارسیلیا قسەی ناشرین و قسەی نهشیاویان پێ دهوت له كاتى یارییهكهدا ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی ئەو ڕکابەرییە توندەی کە ناسراوە لەنێوان ئەوان و پاریس سان جێرمان لە خولی ناوخۆییدا.
سەبارەت بەو بابەتە پرسیار لە دیشامپ کرا، ئەویش لە لێدوانێکدا کە تۆڕی "rmcsport”ی فەرەنسی بڵاوی کردۆتەوە وەڵامی دایەوە و وتی: "من سەرم سوڕنابێت، بەداخەوە هەمووان ڕکابەریی نێوان پاریس سان جێرمان و مارسیلیا دەزانن”.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: فیکەکان لە تەواوی یاریگاکە نەبوون، بەڵکو تەنها لە مارسیلیا نەبوون، لە شوێنەکانی دیکەی پارێزگاکە ڕەنگە یاریزانانی دیکەش قسەی ناشرینیان پێ وترابێت
ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ شتێک نییە نیگەرانم بكات، ئهوهى ڕویدوه له ههموو یاریگادا نهبووه و تهنها هاندهرى یانهیهك بووه فیكهى بۆ مباپێ لێداوه
AM:10:52:27/03/2024
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه