‌هەڵوێستی کایڵ واڵکەر بۆ یارییەکەى ڕیاڵ مەدرید یەکلایی دەبێتەوە

وێستگە سپۆرت-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی بەریتانیا هەڵوێستی کایلی واکەری ئینگلیزی یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی سەبارەت بە یارییەکەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی ئاشکرا کرد.

لە یاری دۆستانەی نێوان ئینگلتەرا و بەڕازیل، کە شەممەی ڕابردوو لە یاریگای وێمبڵی بەڕێوەچوو، کایل واکەر تووشی پێکان بوو و لە گێمی یەکەمدا یاریگای بەجێهێشت.

تۆڕی سکای بەریتانی دووپاتیکردەوە کە ڕەنگە یەکشەممەی داهاتوو یانەی مانچستەر سیتی ئەو یاریزانە بگەڕێنێتەوە بۆ یاری یەکلاکەرەوە بەرامبەر ئارسناڵ، بەمەبەستی کێبڕکێکردن بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە، ئەمەش بەو مانایەیە کە توانای بەشداریکردنی هەیە بەرامبەر ڕیال مەدرید.

ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە پێکانەکەی بەو شێوەیە قورس نییە کە چاوەڕوان دەکرا، هەروەها واکەر دەتوانێت بەرامبەر ئارسناڵ بگەڕێتەوە، ئەگەر ئەوەش ڕوونەدا ئەوا بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا یان کریستاڵ پاڵاس دەگەڕێتەوە.

مان سیتی لە 31ی ئادار ڕووبەڕووی ئارسناڵ دەبێتەوە، پاشان لە 3ی نیسان بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا، و کریستاڵ پاڵاس لە 6ی هەمان مانگ، 3 ڕۆژ پێش ئەوەی لە یاریی چوونى قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ڕووبەڕووی ڕیال مەدرید ببێتەوە.


PM:09:58:26/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌