‌دى لێخت داهاتووى خۆى له‌گه‌ڵ بایرن میونخ یه‌كلایی كردووه‌

وێستگە سپۆرت-

ماتیاس دی لیختی بەرگریکاری هۆڵەندی، بەرگریکاری یانەی بایرن میونشن داهاتووى خۆى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌

پێشتر هەواڵەکان ئاماژەیان بە ئەگەری جێهێشتنی دی لیخت لە بایرن میونشن لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کردبوو.


دی لیخت لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، وتی: من و موسیالا لەم هاوینەدا بایرن میونشن جێدەهێڵین؟ بۆ کوێ دەڕۆین? بۆ پشوو؟ من وا بیرناکەمەوە".

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هیوادارم بۆ ئێمە و بایرن کە من و موسیالا بمێنینەوە، باوەڕیشم وایە کە شتەکان بەم شێوەیە دەڕۆن.

دی لیخت ستایشی هاوکارە گەنجەکەی ئەڵمانی کرد و وتی: بەڕاستی ڕێز لە تواناکانی موسیالا دەگرم، بەتایبەتی لە هەفتەکانی ڕابردوودا، بە شێوەیەکی نایاب گەڕاوەتەوە.”

قسەکانی دی لیخت سەبارەت بە موسیالا لە پێش ڕووبەڕووبوونەوەی دۆستانەی داهاتووی هەڵبژاردەکانی ئەڵمانیا و هۆڵەندا دێت کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە فرانکفۆرت لە فرانکفۆرت ئەنجام دەدرێت.


AM:10:48:26/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌