‌فلیك خۆى فێرى زمانى ئیسپانى ده‌كات بۆ ڕاهێنه‌رایه‌تى به‌رشه‌لۆنه‌

وێستگە سپۆرت-

هەندێک سەرچاوە نووسیویانە هانسى فلیک خۆی فێری زمانی ئیسپانی دەکات و سورە لەسەر ئەوەی ببێتە راهێنەری یانە کەتەلۆنیەکە.

لەنێو ئەو هەموو دەنگۆ و قسە و باسانەدا، ئامادەبوونی پینی زەهاوی، بریکاری کارەکانی فلیک لە یاری نێوان بەرشەلۆنە و خیتافی وایکردووە دەنگۆی گواستنەوەی راهێنەرە ئەڵمانیەکە بۆ بەرشەلۆنە ببێتەوە جێی باسی میدیا وەرزشیەکانی جیهان.

زەهاوی هەمان ئەو کەسەیە لیڤاندۆڤسکی بردە بەرشەلۆنە و پەیوەندیەکی دۆستانەی لەگەڵ خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە هەیە، بێگومان جیا لە فلیک، تۆماس تۆخێلیش یەکێکە لە بژاردەکانی یانەکەی کەتەلۆنیا و راهێنەرەکە کۆتایی ئەم وەرزە بایرن میونشن جێدەهێڵێت.


AM:10:47:26/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌