‌ڤیدیۆ.. ڕیاڵ مەدرید بە زەحمەت لە سیڤیلیەى بردەوە

وێستگە سپۆرت-


یانەى ڕیاڵ مەدرید بە گۆڵێکى لوکا مۆدریج شکستى بە یانەى سیڤیلیە هێنا.

لە یارییەکانى هەفتەى 26ى خولى ئیسپانى ڕیاڵ مەدرید لە یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ میواندارى سیڤیلیەى کرد ، یارییەکە 1-0 لە سودى یانەى شاهانە کۆتاییهات .

تاکە گۆڵەکەى ڕیاڵ مەدرید لوکا مۆدریج لە خولەکى 81 تۆمارى کرد.

بەو بردنەوەیە خاڵەکانى ریاڵ مەدرید بووە 65 خاڵ و لە پلەى یەکەمدایە.


AM:12:57:26/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 2288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌