ڤیدیۆ.. ئینتەرمیلان لە ئەتلەتیکۆ مەدریدى بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى ئینتەرمیلان بە گۆڵێکى ئارناتۆڤیج شکستى بە ئەتلەتیکۆ مەدرید هێنا.
لە یارییەکانى چوونى قۆناغى 16ى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا یانەى ئینتەرمیلان لە یاریگاى خۆى میواندارى ئیەتلەتیکۆ مەدریدى کرد ، یارییەکە 1-0 لە سودى ئینتەرمیلان کۆتاییهات.
تاکە گۆڵەکەى ئینتەرمیلان ئارناتۆڤیج لە خولەکى 79 تۆمارى کرد.
یارى گەڕانەوە لە 13 مانگى داهاتوو لە نێو یاریگاى واندا میترۆپۆلیتانۆ بەڕێوەدەچێت
لە یارییەکى دیکەدا هەردوو بوروسیادۆرتمۆند و ئایندهۆڤن بە گۆڵێک یەکسان بوون.
AM:01:02:21/02/2024
ئهم بابهته 708
جار خوێنراوهتهوه