‌مێسی هاوكاری بەرشەلۆنە دەكات

وێستگە سپۆرت-

مێسی بەهۆی تۆپی ئاڵتونی هەشتەمەوە دەیەوێت یارمەتی بەرشەلۆنە بدات.

بەپێی تۆڕی جیهانی "گۆڵ"، مێسی بڕیاریدا هەشتەمین خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی کە چەند مانگێک لەمەوبەر بەدەستی هێنابوو، لە مۆزەخانەی بارسا دابنێت.

گۆڵ دەڵێت لەبری ئەوەی خەڵاتەکە بهێڵێتەوە یان بیبەخشێتە پاریس سانجێرمان چونكە لەگەڵ ئەو یانەیە بە دەستی هێناوە، مێسی هەڵبژاردووە بیبەخشێتە مۆزەخانەی بەرشەلۆنە، بۆ ئەوەی لەگەڵ ٧ تۆپەکەی تردا نمایش بکرێت


PM:08:59:20/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌