‌ڕیاڵ مه‌درید داهاتووى خۆسیلۆى یه‌كلایی كرده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیال مەدرید سەبارەت بە چارەنووسی هێرشبەرە ئیسپانییەکەی خۆسیلۆ بڕیارێکی داوە.

لە هاوینی ڕابردوو یانەی شاهانە به‌ خواستن له‌ یانه‌ى ئیسپانیۆله‌وه‌ خۆسیلۆى گواسته‌وه‌ یانه‌كه‌ى به‌ نیو ملیۆن یۆرۆ بۆ یه‌ك وه‌رز له‌گه‌ڵ بژارده‌ى كڕینه‌وه‌ى هه‌میشه‌یی

یاریزانە تەمەن 33 ساڵەکە  لەم وەرزەدا 13 گۆڵی تۆمارکردووە و 4 ئەسیستیشی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان کردووە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی، مێرێنگێ بژاردەی کڕینی خۆسیلۆ بۆ هەمیشەیی چالاک دەکات، بە نرخی تەنها یەک ملیۆن و نیو یۆرۆ.

لای خۆیەوە خۆسیلۆ ئامادەیە لە ڕیال مەدرید بەردەوام بێت، بەڵام زەحمەتە بتوانێت جێگەی سەرەکی لە پێکهاتەی تیپەکەدا تەرخان بکات، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی ئەستێرەی فەرەنسی کیلیان مباپێ کە نزیکە لە پەیوەندیکردن بە یانەی شاهانە.


AM:11:10:20/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌