‌دیگۆ سیمۆنى خاڵى به‌هێزى ئینته‌رمیلان ده‌خاته‌ ڕوو

وێستگە سپۆرت-

دیێگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی، ڕاهێنەری تیپی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی، خاڵە بەهێزەکانی ئینتەرمیلانی ئاشکرا کرد، پێش ئەوەی هەردوو یانە لە چامپیۆنزلیگ ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە.

بڕیارە ئه‌مڕۆ  یانەی نیرازۆری لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، میوانداری ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بكات

دیێگۆ سیمیۆنی لە لێدوانەکانیدا لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی پێش یارییەکەدا، کە ڕۆژنامەی "مارکا”ی ئیسپانی تیشکی خستۆتە سەری ده‌ڵێت: "دەبێت باوەڕمان بەوە هەبێت کە ئینتەرمیلان لەنێو باشترین 4 یان 5 یانەکانی ئەوروپادایە”.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: گەشتەکەی ئینتەرمیلان لە خولی ئیتاڵیا خۆی قسە دەکات، بەڕاستی شێوازی یاریکردنی نێرازۆریم بەدڵە.

وتیشی: ئینتەرمیلان چەکی هێرشبەری هەیە، سیمۆن ئینزاگی ڕاهێنەرێکی گەورەیە، یاریزانی نایاب هەیە، یاریزانی زۆر بەهێزی هەیە.


AM:10:35:20/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌