‌ڤیدیۆ.. بە سەرکردایەتى هۆیلەند مانچستەر یونایتد لە لۆتن تاونى بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى مانچستەر یونایتد 2-1  و بەسەرکردایەتى هۆیلەند شکستى بە لۆتن تاون هێنا.

لە یارییەکانى هەفتەى 25ى خولى ئینگلیزى یانەى مانچستەر یونایتد بووە میوانى لۆتن تاون ، یارییەکە 2-1 لە سودى مان یونایتد کۆتاییهات.

دوو گۆڵەکەى مان یونایتد هۆیلەند لەخولەکەکانى 1 و 7 تۆمارى کرد و تاکە گۆڵەکەى لۆتن تاونیش مۆریس لە خولەکى 14 تۆمارى کرد.

بەو بردنەوەیە خاڵەکانى مان یونایتد بووە 44 خاڵ و لە پلەى شەشەمدایە.


PM:09:32:18/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌