‌ڤیدیۆ.. بەرشەلۆنە و گرانادا یەکسان بوون

وێستگە سپۆرت-

یانەى بەرشەلۆنە لە نێو یاریگاى خۆى دوو خاڵى گرنگى لە دەستدا و 3-3 لەگەڵ گرانادا یەکسان بوو.

لە یارییەکانى هەفتەى 25ى لالیگا بەرشەلۆنە میواندارى گراناداى کرد ، یارییەکە 3-3 کۆتاییهات.

سێ گۆڵەکەى بەرشەلۆنە لامین یامال دوو گۆڵ و لیڤاندۆڤسکى تۆمارى کرد و سێ گۆڵەکەى گراناداش سانچێز و بیلیسترى و میکوێل تۆماریان کرد.

بەو ئەنجامە خاڵەکانى بەرشەلۆنە بووە 51 خاڵ و لە پلەى سێیەمدایە و گراناداش بە 13 خاڵ لە ناوچەى دابەزین دایە.


AM:01:19:12/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 1272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌