‌ڤیدیۆ.. ئینتەرمیلان شکستى بە ڕۆما هێنا

وێستگە سپۆرت-

یانەى ئینتەرمیلان یارى لوتکەى 4-2 لە یانەى رۆما بردەوە.

لە یارییەکانى هەفتەى 24ى خولى ئیتاڵى رۆما میواندارى ئینتەرمیلانى کرد ، یارییەکە 4-2 لە سودى ئینتەرمیلان کۆتاییهات.

چوار گۆڵەکەى ئینتەرمیلان ئەچێربى و مارکۆس تورام و ئەنچیلۆنۆ بە هەڵە و باستۆنى تۆماریان کرد، دوو گۆڵەکەى ڕۆماش مانشینى و شەعراوى تۆماریان کرد.

بەو بردنەوەیە خاڵەکانى ئینتەرمیلان بووە 60 خاڵ و لە پلەى یەکەمدایە  ورۆماش بە 38 خاڵ لە پلەى پێنجەمدایە.


PM:11:21:10/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌