ڤیدیۆ.. قەتەر بووە پاڵەوانى جامى ئاسیا
وێستگە سپۆرت-
هەڵبژاردەى قەتەر بووە پاڵەوانى جامى ئاسیا پاش بردنەوەى لە ئوردن 3-1 .
لە یارى کۆتایی جامى ئاسیا کە لە یاریگاى لوسێل بەڕێوەچوو ، ئوردون بووە میوانى قەتەر ، یارییەکە 3-1 لە سودى قەتەر کۆتاییهات.
هەر سێ گۆڵەکەى قەتەر ئەکرەم حەسەن عەفیف بە لێدانى سزا تۆمارى کرد و تاکە گۆڵەکەى ئوردون یزن نەعیمات تۆمارى کرد.
بەو شێوەیە قەتەر بۆ دووەم جار لە مێژوویدا بووە پاڵەوان
PM:11:17:10/02/2024
ئهم بابهته 216
جار خوێنراوهتهوه