‌ئۆفەرێکى خەیاڵى لە پاریسەوە بۆ مباپێ

وێستگە سپۆرت-

پاریس سانجێرمان دوا هەوڵى خۆى بۆ هێشتنەوەى مباپێ دەدات و موچەیەکى خەیاڵى پێدەبەخشێت 

پاریس سان جێرمان بەردەوامە لە هەوڵدان و پالاندانان بۆ رازیکردنی یاریزانەکە بۆ دووبارە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی، بەو هۆیەوە رۆژنامەی لۆ پاریسیان بڵاویکردەوە، یانەکەی پایتەختی فەرەنسا لە نوێترین ئۆفەردا گرێبەستێکی دوو ساڵەی بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆی بۆ هەر ساڵێک پێشکەشی کیلیان کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەگەر بچێتە ریاڵ مەدرید تەنها ساڵانە 30 ملیۆن یۆرۆی پێدەدرێت لەگەڵ 100 ملیۆن یۆرۆ بە هۆکاری واژۆکردنی گرێبەستی بێ بەرامبەر.


AM:11:04:10/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌