کاردانەوەى ئەنچیلۆتى پێش یارییەکەیان بەرانبەر جیرۆنا
وێستگە سپۆرت-
ئەنچیلۆتی پێی وایە بردنەوە بەرامبەر جیرۆنا سودێکی گەورەی دەبێت و دەشڵێت ڤینسیۆس لە دۆخێکى باشدایە
پێش یاری یانەکەى بەرانبەر جیرۆنا کە ئەمشەو بەڕێوەدەچێت ئەنچیلۆتى سەرەتا وتی: ڕووبەڕووبوونەوەی جیرۆنا زۆر قورس دەبێت، بەرامبەر تیپێکی بەهێز و دیار یاریدەکەین کە پێشکەوتنەکانی لەم وەرزەدا شایەنی ڕێزگرتنە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تیپێکی بە جۆش و خرۆشە ولە کۆنترۆڵکردنی شوێنەکان باشە، هەروەها دەتوانێت بردنەوە بەدەستبهێنێت لە مەدرید و لە پێشەنگی ڕیزبەندی لا لیگادا بێت، بەدڵنیاییەوە هەرکەسێکیش بردنەوە بەدەست بهێنێت سوودێکی گەورەی دەبێت، بەڵام ئەنجامی یارییەکە بڕیار لەسەر براوی نازناوەکە نادات چونکە هێشتا رێگەیەکی درێژ ماوە.
دەشڵێت: پێموایە هەرکەسێک یەکەمجار بگاتە 80 خاڵ، نزیکترین کەس دەبێت لە بردنەوەی نازناوی خولەکە لەم وەرزەدا
ئاشکراشیکرد: ڤینیسیۆس لە دۆخێکی باشدایە، ڕودیگەریش بە شێوەیەکی ئاسایی مەشقی کرد، رودیگێتیش بە شێوەیەکی ئاسای مەشقی کردووە و ئەگەر بتوانێت یاریدەکات، ئەگەر نا مەترسی بۆ دروست ناکەین.
AM:11:00:10/02/2024
ئهم بابهته 920
جار خوێنراوهتهوه