میلان لە فرۆسینۆنى بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى ئەى سی میلان 3-2 شکستى بە یانەى فرۆسینۆنى هێنا و سێ خاڵى گرنگى بە دەستهێنا.
لە یارییەکانى هەفتەى 23ى خولى ئیتاڵى یانەى میلان بووە میوانى فرۆسینۆنى، یارییەکە 3-2 لە سودى میلان کۆتاییات.
سێ گۆڵەکەى میلان جیرۆ و گابیا و یۆڤیج تۆماریان کرد و دوو گۆڵەکەى فرۆسینۆنیش ماتیاس سۆلێ و مازیتێلى تۆماریان کرد.
بەو بردنەوەیە خاڵەکانى میلان بووە 49 خاڵ و لە پلەى سێیەمدایە.
PM:10:08:03/02/2024
ئهم بابهته 336
جار خوێنراوهتهوه