‌كاردانه‌وه‌ى پۆچیتینۆ پاش شكسته‌ قورسه‌كه‌یان به‌رانبه‌ر لیڤه‌رپوڵ

وێستگە سپۆرت-

ماوریسیۆ پۆچێتینۆی ڕاهێنەری یانەی چێڵسی لەبارەی شکستی تیپەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول لە خولی ئینگلیزیدا هاته‌ ده‌نگ 

چێڵسی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بە لیڤەرپوول دۆڕا، پۆچێتینۆش لە لێدوانەکانیدا بۆ بی بی سی دەڵێت: پێموایە لیڤەرپوول لە ئێمە باشتر بوو، شایەنی ئەو سێ خاڵە بوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێمە خراپ بووین  پێموایە هۆکاری زۆرە و پێموایە زۆر شت هەیە کە دەتوانرێت بگوترێ، ئەوان باشتر بوون بە بەراورد بە ئێمە.

سەبارەت بە دوو لێدانی سزا بەرامبەر چێڵسی ڕایگەیاند: ڕەنگە بەڵێ هەندێک جار پێویستت بە هەندێک بەخت هەبێت، لێدانی سزای کۆنر گالاگەر دوای حەوت خولەک، پێموایە ڕەنگە یارمەتیدەر بووبێتین بۆ ئەوەی متمانەمان بەخۆمان دروست بکەین و یارمەتیدەرمان بووبێت لە یاریکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی یاریزانی بەرامبەر، بەڵام ئەوە ئەو هەستە ناگۆڕێت کە لیڤەرپوول باشتر بووە


وتیشى کاتێک بەرامبەر تیپێکی وەک لیڤەرپوول یاری دەکەیت، کە بەڕاستی ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و یەکێکە لە باشترین تیپەکانی چەند ساڵی ڕابردوو  پێویستت بە کۆمەڵێک شت هەیە کە بتوانێت یارمەتیت بدات، بەڵام ئەمڕۆ دۆخەکە دژى ئێمه‌ بوو .


AM:09:50:01/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌