‌ئەلفۆنسۆ دەیڤز ڕیاڵ مەدرید بێ هیوا دەكات

وێستگە سپۆرت-

ئەلفۆنسۆ دەیڤز ریاڵ مەدرید بێ هیوا دەكات و دەڵێت خۆشحاڵم لەگەڵ بایرن میونخ 

یاریزانە کەنەدییەکە تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥ گرێبەستی لەگەڵ بایرن میونشن هەیە، بەڵام زۆرجار باس لەوە دەکرێت کە هاوینی داهاتوو بۆ یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی جێبهێڵێت.

ئەلفۆنسۆ دەیڤز لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی کیکەری ئەڵمانی کۆتایی بەو مشتومڕانە هێنا و وتی: لێرە لە بایرن میونشن هەست بە ئاسوودەیییەکی زۆر دەکەم، بۆ تیپێکی گەورە یاری دەکەم، یەکێکە لە باشترین یانەکانی ئەوروپا

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە ساڵی ٢٠٢٠ کەس منی نەخستە لیستی خۆیانەوە، تاڕادەیەک نەناسراو بووم، دوای ئەوەش چاوەڕوانی زۆریان لێم دەکرد، بۆیە دڵخۆشم بەو پێشکەوتنەی ئێستا تێیدام، و هێشتا زۆر شتم ماوە بیکەم ."

وتیشی: : شێوازی یاریکردنم گۆڕاوە، لەگەڵ هەر ڕاهێنەرێک ڕۆڵی جیاوازم هەیە، باشتر بووم لەو کەسەی کە 4 ساڵ لەمەوبەر بووم، بە ئەزموون و پێشکەوتنی زیاتر، بەڵام هەروەها دەمەوێت بەردەوام بم لە فێربوون چونکە هێشتا گەنجم ."




PM:09:19:30/01/2024


ئه‌م بابه‌ته 484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌