‌مانچستەر یونایتد سەبارەت بە قەیرانی ڕاشفۆرد بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاودەکاتەوە

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ى مانچستەر یونایتد بەیاننامەیەکی فەرمی سەبارەت بە قەیرانی یاریزانی تیپەکەی مارکوس ڕاشفۆرد بڵاوکردەوە کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بووەتە جێی باسە ڕۆژنامەوانییەکان.

دوێنێ یانەی مانچستەر یونایتد بەرامبەر نیوپۆرت کاونتی سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ، لە چوارچێوەی ڕکابەرییەکانی جامی یەکێتی ئینگلتەرا 
مارکوس ڕاشفۆرد لەو یارییەدا بەشداری نەکرد، چونکە بەهۆی نەخۆشییەوە لە ڕیزبەندی تیپەکاندا ئامادەنەبوو.

بەڵام ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان باس لەوە دەکەن کە ڕاشفۆرد پێنجشەممەی ڕابردوو سەردانی یانەیەکی شەوانە ى كردووه‌ پێش ئەوەی ڕۆژی دواتر بە بیانووی ئەوەی تووشی نەخۆشییەک بووە، لە مەشق و ڕاهێنانەکان بێبەش بێت.

بەڕێوەبەری تەکنیکی تیپەکە، تێن هاگ، دووپاتیکردەوە کە بابەتەکە وەک بابەتێکی ناوخۆیی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، بەو پێیەی دەزانێت کە ڕاشفۆرد ئەمڕۆ چووە بارەگای مەشقەکانی مانچستەر یونایتد بۆ ئەوەی لەگەڵ ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە گفتوگۆ بکات.

تۆڕی "زە ​​ئەتلەتیک"ی ئینگلیزی بەیاننامەیەکی فەرمی لە یانەی مانچستەر یونایتدەوە بڵاوکردەوە، کە تیایدا هاتووە: "مارکوس بەرپرسیارێتی کارەکانی لە ئەستۆ گرتووە، ئەمەش وەک بابەتێکی ناوخۆیی مامەڵەی لەگەڵدا کراوە،

یانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕاشفۆرد گەڕاوەتەوە بۆ مەشق و ڕاهێنانەکان و ئامادە دەبێت بۆ بەشداریکردن لە یارییەکەی پێنجشەممە بەرامبەر وۆڵڤەرهامپتۆن.


AM:10:49:30/01/2024


ئه‌م بابه‌ته 716 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌