‌مباپێ دوو مه‌رجى قورسى هه‌یه‌ بۆ چوون بۆ ڕیاڵ مه‌درید

وێستگە سپۆرت-

كیلیان مباپێ به‌ دوو مه‌رجى قورس ئاماده‌یه‌ پاریس جێبهێڵێت و ڕووبكاته‌ یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید .

تۆڕى كواترۆى ئیسپانى بەوەداوە، مباپێ لە ڕێگەی دایکیەوە کە بەڕێوەبەری کارەکانیەتی مەرجەکانی خۆی بەرامبەر ئیمزاکردنی گرێبەست بە بەرپرسانی یانەی ئیسپانیەکە وتوە و لارى نییه‌ بچێته‌ ئه‌و یانه‌یه‌.

ئاشكرایکردووە، مباپێ دوو مەرجی هەیە بۆ چوون بۆ ریاڵ مەدرید، یەکەمیان ئەوەیە کە داوای بڕی 175 ملیۆن یۆرۆی لە یانەی شاهانە کردووە وەک شیرینی ئیمزاکردنەکە.

دەشڵێت، مەرجی دووەمی ئەستێرە فەرەنسیەکە دابینکردنی بڕی 50 ملیۆن یۆرۆیە وەک مووچەی ساڵانە کە ئەوەش هیچ کاتێک لە مێژووی یانەی شاهانەدا بە هیچ یاریزانێک نەدراوە.


AM:10:28:30/01/2024


ئه‌م بابه‌ته 560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌