‌لیڤاندۆڤسکى کاتى وازهێنانى لە یاریکردن ئاشکرا کرد

وێستگە سپۆرت-

ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە  ڕایگەیاند، دەتوانێت تا تەمەنی 40 ساڵی یاری بکات، ئەگەر شتەکان بەو شێوەیەی کە پلانی بۆ دانراوە بەڕێوە بچێت.

لیڤاندۆڤسکی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی مارکا، دانی بەوەدانا کە ڕەنگە تا ئەو جێگایەی کە بتوانێت درێژە بە ژیانی وەرزشی خۆی بدات و بە ئەرێنی باسی ڕێبازی تایبەتی خۆی و دۆخی بەرشەلۆنە دەکات.

لیڤاندۆڤسکی دووپاتی دەکاتەوە کە ڕەنگە تا تەمەنی چل ساڵی بەردەوام بێت

لیڤا لە لێدوانەکانیدا دەڵێت: هەستێکی زۆر باشم هەیە، دەزانم هەموو شتێک بە باشی بەڕێوەچوو، نەک تەنها لە ناو یانەکەدا بەڵکو لە دەرەوەی یانەکەش لەوەتەی بینیم هاندەران چۆن پشتگیریم دەکەن، هەست دەکەم لە شوێنی گونجاودام لە کاتی گونجاودا پێموایە لەسەر ڕێگای ڕاستداین.

سەبارەت بە ژیانی پیشەیی خۆی بەردەوام بوو و دانی بەوەدانا کە ڕەنگە بەردەوام بێت تا نزیک دەبێتەوە لە چل ساڵیدا: بیر لەوە ناکەمەوە کە پێشتر چیم بردووەتەوە و چیم کردووە، تا ئێستاش ئەم هەستە و ئەم خولیایەم لەناو خۆمدا هەیە و باوەڕم بەوە هەیە دەتوانم بۆ ماوەی سێ چوار ساڵى تر یاری تۆپی پێ بکەم، چونکە هەست بە باشی دەکەم.” لە ڕووی جەستەییەوە”.


AM:10:39:09/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 932 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌