‌ئیمرى هۆکارى بردنەوەکەیان لە سیتى ئاشکرا دەکات

وێستگە سپۆرت-

ئۆناى ئیمرى ڕاهێنەرى یانەى ئەستۆن ڤێلا دەڵێت ڕێزگرتن لە سیتى هۆکارێکى گرنگ بووە بۆ بردنەوەکەمان 

ئیمری لە لێدوانەکانیدا بۆ ئەمازۆن پرایم، دوای یارییەکە وتی، "هەوڵماندا لێرە لە یاریگاکەمان توندوتیژ بین، و زیاتر لە ئاسایی تۆپمان هەبێت بەرامبەر مانچستەر سیتی، گرنگترین کلیلیش ڕێزگرتن بوو بۆ یاریزانی بەرامبەر”.

ڕاهێنەرەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێزگرتنمان بۆ سیتی هۆکارێکی گرنگ بوو بۆ سەرکەوتنەکە، ئەوە ڕێزگرتن بوو تێکەڵ بە تەماحیش، شەوێکی زۆر خۆش بۆ ئێمە لەگەڵ هاندەرانمان، بەڵام ئێستا دەبێت باوەڕمان بەوە هەبێت کە ئێمە لە هەمان پۆلداین لەگەڵ. گەورەکان”.

ڕاهێنەری ڤیلانس درێژەی بە قسەکانی دا و گوتی، پێویستە بەردەوام بین لە باوەڕبوون بە خۆمان، ئەگەر بتوانین بەردەوام بین لە سەرکەوتن، بێگومان ئەم هەستە دەتوانێت لەگەڵمان بمێنێتەوە، ئێستاش دەبێت لاپەڕەکە هەڵبگێڕینەوە و سەرنجمان لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی ئارسناڵ بێت لە ڕۆژی شەممەدا

ئیمری لە کۆتایشدا وتی: ئێمە دەزانین لە کوێی خشتەکەداین، بەڵام لە پشتمانەوە مانچستەر سیتی و مان یونایتد و تۆتنهام هەن، شتەکان زۆر قورس دەبن، بەڵام بێگومان ئێمە سەرنجمان لەسەر هەر یارییەک بەجیا دەبێت، و هەوڵدەدەین ببینە ڕکلابەرێکى باش  .


AM:10:34:07/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌