‌کاردانەوەى چاڤى پاش بردنەوەیان لە ئەتلەتیکۆ مەدرید

وێستگە سپۆرت-

چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لەبارەی سەرکەوتنە گرنگەکەی لە یارییەکەی دوێنێی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید لە خولی ئیسپانیا لێدوانی دا.

چاڤی لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: کاتێک هەیە لەم وەرزەدا هەست بە ئیلهام ناکەیت، ئەمڕۆش لە دۆخێکی زۆر باشدا بووین، تاکە شتێک کە شکستمان هێنا، کاریگەری بوو لەبەردەم گۆڵدا پێمان وایە دەمانتوانی بە ئاسانی بە گۆڵى زیاتر سەرکەوتن بەدەست بهێنین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەفتەیەکی زۆر گرنگە، ئێمە تازە لە چامپیۆنزلیگ ڕکابەریمان کردووە و یارییەکی نایابمان بەرامبەر ڕکابەرێکی ڕاستەوخۆ ئەنجامداوە لە کێبڕکێی نازناوی خولەکەدا

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: گۆڵەکەی جواو فیلیکس دیسانەوە جیاوازی بۆ تیپەکە دروستکرد،  دڵخۆشم بۆی و  و ئاستێکى بەرز پێشکەش دەکات 

سەبارەت بە درەوشاوەیی گۆڵپارێز ئیناکی پێنا، چاڤی وتی: ئەو ئەمشەو لە ئاستێکى زۆر بەرزدا بوو، ئێمە لە چەنین هەلى مەترسیدار پاراست

لە کۆتایی دا وتی: ئینیگۆ مارتینێز کێشەی لە ماسولکەی  هەیە، هیوادارین هیچ شتێکی خراپی تێدا نەبێت، ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی ئەنجام بدەین.


AM:08:33:04/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌