‌ڤیدیۆ.. نیوکاسڵ لە مانچستەر یونایتدى بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى نیوکاسڵ بە گۆڵێکى گۆردۆن لە یانەى مان یونایتدى بردەوە.

لە یارییەکانى هەفتەى 14ى خولى ئینگلیزى مان یونایتد بووە میوانى نیوکاسڵ، یارییەکە 1-0 لە سودى نیوکاسڵى خاوەن ماڵ کۆتاییهات.
تاکە گۆڵەکەى نیوکاسڵ گۆردۆن لە خولەکى 55 تۆمارى کرد.

بەو بردنەوەیە خاڵەکانى نیوکاسڵ بووە 26 خاڵ و چووە پلەى شەشەمى ڕیزبەندى و مان یونایتدیش بە 24 خاڵ دابەزرى بۆ پلەىى حەوتەم.


AM:12:52:03/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 1152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌